最新版本
1.2.2 安全安裝
1.2.2 安全安裝
標題: | Tafsir Baran 1.2.2 |
作業系統: |
|
授權: | Freeware |
加入日期: | 2024/05/23 |
發行者: | Abdulwahab F. Omar |
評價: | 下載客戶端來評分! |
Changelog: |
تەفسیری باران تایبهتمهندی یهكانی تهفسیری باران: ١- دیارترین تایبهتمهندی تهفسیری باران ئهوهیه تهفسیرێکی کورت نییە، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان تێ ناگەی، نووسەر هەوڵی داوە خوێنەر تێ بگەیەنێت و هەوڵیشی داوە زۆر درێژ نەبێ خوێنەر بێزار بێت. ٢ـ سەرەتا باسی ناوی سورەتەکە و ڕوونکردنەوەی مەککی و مەدەنی و فەزل و گرینگترین مەبەستەکان و بابەتەکانی سورەتەکە کراوە بە پوختی، دواتر تەفسیری ئایەتەکان کراوە بەم شێوەیە: یەکەم: (مانای ئایەتەکە بە کوردی)، دەقی بەکوردی کردنی ئایەتەکانی لە تەفسیری (ئاسان) نەقلی کردووە، چونکە ئاسانترین و کورتترین و پوختترین تەفسیرە، بۆ ئەوەی سەرەتا خوێنەر بەکورتی مانای ئایەتەکە تێ بگات، ئینجا بچێتە ناو وردەکاری ئایەتەکان. دووەم: (هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان)، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان پشتی بە فەرموودەی (صحیح) بەستووە، یان هۆکاری دابەزینێک کە بەناوبانگ بووبێت و لە زۆربەی کتێبەکانی تەفسیر باسکرابێت و زانایان بە پەسەندیان دانابێت، زۆر هۆکاری دابەزینی ئایەت لە کتێبەکانی تەفسیر باسکراون، بەڵام لەبەر ئەوەی فەرموودەکان لاوازن باسی نەکردووە. سێیەم: (ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان)، هەندێک ئایەت و وشە هەن پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، بۆیە ئەوەی پێویست بووبێت ڕوونکردنەوەی بۆی کردووە. چوارەم: (سوودەکانی ئایەتەکان)، هەر ئایەتێک چەند سوودی لەخۆ گرتووە، کردوویەتی بە خاڵ، بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی تێ بگات و بزانێت چۆن کردەوە بە ئایەتەکان دەکات، هەوڵی داوە سوودەکانیش لێک جیابکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر تەرکیزی لەسەر بێت و جوانتر لێی تێ بگات. ٣- لەڕووی زمانەوانییەوە هەوڵی داوە زمانێک بەکاربێنێ زمانی زۆربەی خەڵک بێت، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لێی تێ بگەن و سوودی لێ ببینن، نەک تەنها یەک چین لێی تێ بگات، هەروەها هەندێک وشەی عەرەبی بەکارهێناوە، چونکە کتێبەکە کتێبێکی ئایینی یە و دەبێت زاراوەی عەرەبی شەرعی تێدابێت، هەندێک وشە هەیە وا گونجاوە عەرەبی بێت یان بە عەرەبی جوانترە. ٤- ئەوەی لەم تەفسیرە کۆکراوەتەوە هەمووی نەقلە جگە لە چەند ئامۆژگارییەک نەبێت ئەویش کەمن، هەتا ئەو ڕیز بەندیەی باسیشی کرد لە کتێبی زانایانی نەقڵ کردووە، زۆربەی زۆری ئەم تەفسیرەش لە تەفسیری زانای پایە بەرز (ابن عثیمین)ی نەقڵ کردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، یان ئەو تەفسیرانەی لە (ابن عثیمین) نەقڵیان کردووە و ڕێکیان خستووە، هەروەها زۆربەی لە (ابن تیمیة) و (ابن قیم)ی نەقل کردووە ڕەحمەتی خوا لە هەموو زانایان بێت، کەواتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەم ئەتەفسیرە لە زانایان نەقڵی کردووە، بەڵام لە زۆر شوێن ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەمە هی فلانە زانایە، چونکە کتێبەکە زۆر درێژ دەبوو، بۆیە تەنها لە هەندێک شوێن کە شتێکی جوان بێت، یان سوودێکی ناوازە بێت، سەرچاوەکەی باسکردووە و ناوی زاناکەی هێناوە. ٥- هەر سوودێک یان شتێکی جوان و ناوازە هەبێت بە پێی توانا لە هەموو زانایەک نەقلی کردووە، جا زاناکە بیروباوەڕی باش بێت یان نە، هەڵەی گەورەی هەبێت یان بچووک لە بیروباوەڕدا، بۆیە نابێت خوێنەر هەڵخەڵەتێت بەو زانایە و کتێبەکانی و دەبێت ئاگادار بێت، چونکە نووسەر تەنها چەند شتێکی ڕاستی لێ وەرگرتووە، بۆ نموونە یەکێک لەوانە (الرازي). ٦ـ وتەی زانایان و وتەی ڕاستی باسکردووە لەسەر ئایەتەکان، لە هەندێ شوێن ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر لێی تێ بگات، هەروەها ئایەتێک ئەگەر ئەگەری چەند مانایەکی هەبێت، لەسەر مانا فراوانەکەی لێکداوەتەوە ئەگەر ڕاست بێت و پێچەوانەی یەکتر نەبن، هەروەها لە زۆر شوێن وتەی شازی باس نەکردووە لەسەر ئایەتەکان کە هیچ بەڵگەیان نییە و ئەو مانایە ڕاست نییە، وە لە هەندێک شوێن باسی کردووە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاگادار بێت. لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپلیکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە لە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز). |
2025/02/21![]() |
Acrylic Wi-Fi HeatMaps 5.0.9179.22281 |
2025/02/21 | Acrylic Bluetooth LE Analyzer 1.4.9179.22414 |
2025/02/21![]() |
Privacy Eraser 6.16.3.5168 |
2025/02/21![]() |
Skład Opału 18.6.3 |
2025/02/21![]() |
Punkt Skupu 18.6.3 |
2025/02/19 | Thunderbird 135.0.1 and 128.7.1 ESR updates available |
2025/02/16 | WinZip 29.0 update fixes vulnerability |
2025/02/13 | Microsoft February 2025 Patch Day |
2025/02/12 | Adobe February 2025 Patch Day |
2025/02/09 | Paint.NET 5.1.3 released |
評測
![]() |
Calibre
使用 Calibre 輕鬆組織和管理您的電子書庫。 |
![]() |
Ubisoft Connect
Ubisoft Connect:使用 Ubisoft 的官方平台增強您的遊戲體驗 |
![]() |
MiniTool Partition Wizard Free
使用 MiniTool Partition Wizard Free 輕鬆管理您的磁碟分區 |
![]() |
AOMEI Backupper
AOMEI Backupper:可靠的備份和恢復解決方案 |
![]() |
Rockstar Games Launcher
使用 Rockstar Games Launcher 簡化您的 Rockstar 遊戲體驗! |
![]() |
AOMEI Partition Assistant Standard Edition
AOMEI Partition Assistant 標準版:高效的磁碟分區管理工具 |